٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢
خانمان و پیاوان چەندین پێوەریان هەیە کە کاریگەری دەکاتە سەر یان لەوان باڵا و ڕەنگ و ڕوخسار و ڕێکپۆشی بەڵام ئەم بابەتە بۆ دەنگ جیاوازە
لە بابەتێکدا دكتۆر ئیكرام فگین مامۆستا له زانستی بایۆكیمیاوی بۆماوه‌ی و جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نیشتیمانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه له میسر ده‌ڵێت "تۆنی ده‌نگی پیاو ته‌نها پێوه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خانمان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، به‌ڵام ئایا كام تۆنی ده‌نگی پیاوان به‌لای خانمانه‌وه سه‌رنجڕاكێشه؟"
تۆنی ده‌نگی پیاوان ئاماژه و مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئافره‌تان و واده‌كات ئافره‌ت سۆزی بۆ پیاو دروست ببێت و له دڵیه‌وه نزیك بێت ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌نگیان گه‌رمه و هێمنه زیاتر لای خانمان وه‌ك پیاوێكی به‌هێز ده‌رده‌كه‌ون به جۆرێك ئافره‌ت هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌و پیاوه شه‌ڕه‌نگێز نییه ئه‌مه جگه له‌و وشانه‌ی پیاوان به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت به‌كاریده‌هێنێت زۆر گرنگە ئەمەش شتێکی بۆ ماوەییەو لە سەرەمەکانی پێشوشدا هەمەن کاریگەری هەبووە.
دەشڵێت "به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ته‌نها تۆنی ده‌نگی پیاو كار له خانمان ناكات به‌ڵكو ڕاستگۆیی و نه‌رمونیانی پیاو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و جوانی ڕوخسار و ڕه‌فتاری به‌رز واده‌كات پیاو له چاوی ئافره‌تدا زۆر گه‌وره بێت".
