٣٠ نيسانی ٢٠٢٢
کچ و کوڕ نەیانتوانی لە کاتی خۆیدا بگەنە ویلایەتی ڤێگاسی ئەمریکا بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان، بۆیە لەناو فڕۆکەدا و لە بەرزایی ١١ کیلۆمەتر هاوسەرگیرییان کرد.
پام و جێرێمی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ەوە خۆشەویستی یەکترن و بە سی ئێن ئێنیان وت، لە ماوەی کاتژمێرێک و نیودا بلیتی فڕۆکەیان بڕیوە بۆ ئەوەی بچن بۆ لاس ڤێگاس و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە داوای جلی هاوسەرگیریان کردووە.
پام و جێرێمی سالدا، دایاننابوو لە کاتژمێر نۆی ڕۆژی یەکشەممە، هاوسەرگیری بکەن بەڵام تووشی چەندین کێشە بوونەوە و گەشتەکەیان بۆ ڤێگاس هەڵوەشایەوە.
لە شانسی ئەواندا کەسێک بەناوی کریس کیلگۆرا کە لە هەمان فڕۆکەی ئەواندا بوو کارەکەی ئەوە بوو کە دوو خۆشەویست بەیەک بگەیەنێت و مارەیان ببڕێت.
ئەمەش لە کاتێکدا کاپتنی فڕۆکەکە بە بڕیارەکەی ئەوان ڕازی بوو و پام و جێرێمی لە فڕۆکەکەدا هاوسەرگیرییان لەگەڵ یەکدیدا کرد و سەرنشینەکانیش پیرۆزبایی خۆیان لەو جووتە کرد.
هەندێک لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکەشیان بانگهێشت کرد بۆ ئاهەنگەکەیان لە ڤێگاس.

