دەربەندیخان.. تەنکەرێک لە شاخی بەرانان وەرگەڕا
٣٠ نيسانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگای شاخی بەرانان وەرگەڕا.
ئەمڕۆ شەممە، رێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگای شاخی بەرانان وەرگەڕا، دەشڵیت " خۆشبەختانە شۆفێرەکە سەلامەتە".
ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو رۆژە تونێلی دەربەندیخان داخراوە و شۆفێران رێگای شاخی بەرانان بەکاردەهێن بۆ هاتووچۆکردنیان.
رۆژی پێنجشەممە، رێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتووچۆی ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە ئەنجامی وەرگڕانی بارهەڵگرێکی سوتەمەنی و بارە سوتەمەنییەکە ڕژاوەتە سەرشەقامەکە، سوتەمەنییەکە گڕی گرتووە و ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و سوتاوە.
