٩ ئەیلوولی ٢٠٢٢
سرکه‌ی سێ‌و وه‌ک یه‌کێک له چاره‌سه‌ره سروشتییه‌کان ناسراوه که له دێر زه‌مانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌کارهێنراوه، لەم خاڵانەی خوارەوەدا هەندێک لە سود و زیانەکانی سرکەی سێ‌و دەخەینەڕوو.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک چەند زانیارییەكی گرنگی لەبارەی سرکەی سێ‌و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوكردوەتەوە کە بریتییە لە:-
سودەكانی:
1. یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش و نه‌هێشتنی چه‌وری ورگ ده‌دات، پێویسته 2 که‌وچک له‌گه‌ڵ کوپێک ئاو تێکه‌ڵ بکه‌یت و 20 ــ 30 خوله‌ک پێش نان خواردن بخورێته‌وه، به‌ڵام به ته‌نیا ناتوانێت کێش داببه‌زێنێت، به‌ڵکو پێویستە لەگەڵیدا بڕی خۆراک که‌م بکرێته‌وه و وه‌رزش زیاتر ئه‌نجامبدرێت.
2. یارمه‌تی دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له خوێن ده‌دات و ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشیی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م که‌م ده‌کاته‌وه به‌ڵام باشتره له نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌مدا به‌کارنه‌هێنرێت.
3. یارمه‌تی دابه‌زینی ئاستی کۆلیستڕۆڵ و به‌رزیی فشاری خوێن ده‌دات.
4. یارمه‌تی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ ده‌دات.
5. یارمه‌تی خۆپاراستن له هه‌وکردنی جومگه‌کان و سه‌وه‌فان ده‌دات.
6. ڕۆڵی هه‌یه له که‌م کردنه‌وه‌ی و ڕێگری‌کردن له کێشه‌ی که‌مخه‌وی و شه‌ونخونی و تێکچونی خه‌و له ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م کێشانه‌یان هه‌یه.
7. کاریگه‌ری هه‌یه له نه‌هێشتنی هه‌وکردنی گورچیله و میزڵدان و پاککردنه‌وه‌ی کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
8. ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له نه‌هێشتنی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌کان له ناو له‌شی مرۆڤ دا.
9. یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی قورگ ده‌دات به مه‌رجێک یه‌ک که‌وچک له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چێشت شیله‌ی هه‌نگوین و کوپێک ئاو تێکه‌ڵ بکه‌یت وبۆماوه‌ی 1-2 خوله‌ک غه‌رغه‌ره‌ی پێ بکرێت ڕۆژانه 2 بۆ 3 جار
10. یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی تێک چونی گه‌ده و دڵه کزێ و سکچون ده‌دات به‌مه‌رجێک یه‌ک که‌وچکی چێشت له‌گه‌ڵ کوپێک ئاو تێکه‌ڵ بکه‌یت و 20 ــ 3. خوله‌ک پێش ژه‌می نان خواردن بخۆرێته‌وه.
11. به‌کاردێت بۆ چاره‌کردنی شوێنی پێوه‌دانی مێشوله و مه‌گه‌ز و دوپشکو به‌خستنی یه‌ک قه‌تره له سرکه‌ی سێ‌و له سه‌ر شوێنه‌که و داپۆشینی به له‌زگه‌یه‌ک.
12. یاره‌مه‌تی نه‌هێشنی بۆنی ناخۆشی ده‌م ده‌دات.
13. کاریگه‌ری هه‌یه له نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی یان خورو یا هه‌وکردنی پێیه‌کان، ئه‌ویش به دانانی پێیه‌کانت له‌ناو ده‌فرێکی ئاو له‌گه‌ڵ دو که‌وچکی چێشت له سرکه‌ی سێ‌و.
14. یارمه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ده‌والی قاچ ده‌دات له ڕێگه‌ی مه‌ساج کردنی شوێنی ده‌والی یه‌که به گیراوه‌ی یه‌ک که‌وچکی چێشت له‌ناو په‌رداخێک ئاو بۆماوه‌ی 3-5 خوله‌ک ڕۆژانه 2-3 جار.
زۆر گرنگه بزانین سرکه‌ی سێ‌و ده‌رمان نییه و شوێنی ده‌رمان ناگرێته‌وه و نابێت زۆری لێبخورێته‌وه و پێویسته کاتی به‌کارهێنانی خەستنەبێت له ڕێگه‌ی تێکه‌ڵ کردنی 1-2 که‌وچکی چێشت له‌ناو په‌رداخێک ئاو یان بکرێته ناو زه‌ڵاته یان له کاتی چێشت لێنان به‌کار بێت.
15. ڕۆڵی هه‌یه له به‌هێز کردنی موه‌کانی قژ و که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری قژ
16. ڕۆڵی هه‌یه له پاراستنی ته‌ندروستی پێست و که‌مکردنه‌وه‌ی زیپکه و په‌ڵه و پاک کردنه‌وه‌ی پێست؛ به‌ڵام نابێت ڕاسته‌وخۆ بخرێته سه‌ر پێست.
زیانه‌کانی زۆر خواردنی سرکه‌ی سێ‌و:
1. کلۆربونی ددان.
2. که‌م بونه‌وه‌ی چری ئێسک و نه‌رم بونه‌وه‌ی ئیسك.
3. هه‌وکردنی کۆڵۆن و ژان و پێچی ناو سک و زیاتر بونی نیشانه‌کانی ته‌هیجی کۆڵۆن.
4. سوتانه‌وه‌ی سورێنجک و گه‌ڕانه‌وه‌ی خواردن له گه‌دده‌وه بۆ سورێنجک.
5. مایه‌سیری.
6. حه‌ساسیه‌ت و سوربونه‌وه‌ی پێست.
7. سوتانه‌وه‌ی ناو گه‌رو به تایبه‌ت له مناڵان دا به هه‌ڵه بخورێته‌وه.
8. گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و ئه‌گه‌ری توشبون به هه‌ندێ نه‌خۆشی پێست، بێگومان زانراوه که سرکه‌ی سێوی سودی نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی زیپکه؛ به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌و حاڵه‌تانه دا چرچ و لۆچی ده‌م چاو زیاتر ده‌کات و کون له پێس دا دروست ده‌کات، هه‌روه‌ها باشتر وایه بۆ نه‌هێشتنی کڕێشی قژ به‌کار نه‌هێنرێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت زۆر سركه‌ی سێ‌و به‌کاربهێنن:
1. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که ده‌رمانی دیجۆکسین به‌کار دێنن که بۆ هه‌ندێ جۆر نه‌خۆشی دڵ به‌کاردێت.
2. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که هەندێ جۆری دەرمانی فشاری دڵ (ضخط) و دڵ گروپی دایورێتەکەکان به‌کار دێنن کە دەبنە هۆی زیاد میزکردن.
3. نه‌خۆشی شه‌کره جۆری یه‌که‌م.
4. ئافره‌تی سکپڕ و خانمانی شیرده‌ر.
5. ئه‌و که‌سانه‌ی مایه‌سیریان هه‌یه.