قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە و خەیار درێژکرایەوە
٣١ ئابی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: " لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پاراستن و بەبازاڕ کردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە و خەیار".
لە نوسراوێکدا کە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان نێردراوە و واژۆی بێگەرد تاڵەبانی. وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لەسەرە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستن و بەبازاڕ کردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران بڕیارماندا:
١- بەبەردەوامیدان بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خەیار) لە گشت خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.
٢- هەڵگرتنی باج لەسەر بەرهەمی(خۆخ )ی هاوردە لە رێکەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوە.