پارەی كارەبای مۆلیدەی ئەم مانگە دیاری دەكرێت

٣٠ ئابی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە مافی خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "سبەینێ‌ پێوەری كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە بە هاوڵاتیان وەردەگیرێت" بۆ هەژماركردن و دیاری كردنی پارەی كارەبای مۆلیدە.

كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە مافی خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم خاوەنی مۆلیدەكان ئاگادار دەكەین، كە سبەینێ چوار شەممە ڕێكەوتی 2022/8/31 پێوەری كاركردنی مانگی ( 8 ) وەردەگیرێت، بۆیە داوا لە ئیشپێكەرانی مۆلیدەكان دەكەین لەكاتژمێر ( 8 )ی بەیانیەكەی لای مۆلیدەكان بن .

بە پێی زانیارییەکانی قەڵەم، پارەی کرێی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 8 نزیك دەبێت لە پارەی مانگی 7 (كە یەك ئەمپێر لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دینار بوو) بەو پێیەی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەم مانگەدا ڕێژەیەكی زۆر زیادی نەكردووە و نزیكەی 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەبووە و نزیكەی 8 كاتژمێریش كارەبای مۆلیدە.

مانگی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆ‌لیدە بە (66) دینار بۆ مانگی 7 دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (240) بۆ (265) كاتژمێر كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (16) هه‌زار بۆ (17) هه‌زار و (500) هەزار دینار دەبێت.