هەوڵی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر درا
٢٨ ئابی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
کەمێک پێش ئێستا، بە موشەک هەوڵدرا هێرشبکرێتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و هێزەکانی کۆماندۆ هێرشەکەیان پوچەڵکردەوە.
هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی قادرکەرەم دەستگیراوە بەسەر سێ بنکەی موشەکی کاتیۆشا کە بەنیازبوون هێرشی پێبکەنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا، چەند جارێک بە موشەک هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و تائێستاش ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیرنەکراون.


