٢٨ ئابی ٢٠٢٢
لە دوێنێ شەممەوە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانی سنوری برادۆست و بەوهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی ئەو سنورە کەوتۆتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک نزیک لە سنوری برادۆست، لە دوێنێ شەممەوە، سوپای تورکیا بە چڕی دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی برادۆست و تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتۆتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی سنوری برادۆست کەوتۆتەوە و زیانێکی گەورەی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە و تائێستاش نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.
چەند ساڵێکە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و لەم چەند مانگەی دواییدا بۆردومانەکانی چڕترکردۆتەوە بە بیانووی بوونی بارەگا و هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەشدا تا ئێستا چەندین هاوڵاتی شەهید بوون.