هۆکار و نیشانەکانی نەخۆشی گرانەتا چین و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

٩ نيسانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

گرانەتا نەخۆشییەکە بەهۆی بەکتریای سەلەمۆنێلاوە توشی مرۆڤ دەبێت و یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا بە هەزاران کەس توشی نەخۆشییەکە دەبن.

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن،هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکە، خواردن و خواردنەوەی پیسە و بەکاتریایەکە بەناوی سەلەمۆنیا و نیشانەکانی دابەش دەبن بەسەر دوو هەفتەی جیاوازدا و بەم جۆرەن:

لە هەفتەی یەکەمدا نیشانەکان بە تایەکی بەهێز دەستپێدەکات کە پلەی گەرمی جەستە دەچێتە ٣٩ بۆ ٤١ پلەی سیلیزی و سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان و کەمبوونەوەی لێدانی دڵ و زیادبوونی هەناسەتوندی و قەبزی و وشکبوونی زمان، لە منداڵانیشدا سکچوون و ڕشانەوە یەکێکە لە نیشانە باوەکان.

لەبارەی هەفتەی دووەمی نەخۆشییەوە پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن، نیشانەکانی هەفتەی یەکەم بەردەوامیان دەبێت لەگەڵ زیادبوونی نیشانەی نوێی وەک، هەڵئاوسانی سک و هەستکردن بە گێژبوون و وڕبوون و بەدخۆراکی و ئازاری زۆری جومگەکان دەرکەوتنی پەڵە لەسەر جەستە و تەنانەت بورانەوە و لە هەندێک کاتیشدا دەکرێت ببێتە هۆی گیان لەدەستدان.

پزیشکەکان هۆشداریش دەدەن لەوەی نەخۆشییەکە دەکرێت لە جەستەی نەخۆشدا بمێنێتەوە تەنانەت دوای چاکبوونەوەشی و توانای توشکردنی کەسانی دیکەی هەبێت.

چۆنییەتی خۆپاراستن لە تووشببوون لە نەخۆشییەکە:

-‎دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی سەریان بەتاڵە.

-‎دوورکەوتنەوە لە خواردنی سەر عەرەبانەکان.

‎-شوشتنی دەستەکان لە پێش و پاش نان خواردن.

‎-نزیکبوونەوەی کەمتر لەکەسانی توش بوو.