مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا هات

٢٤ ئابی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مۆڵەتی شۆفێری گۆرانکاری بەسەردا بێت و چیتر مۆڵەتی شۆفێری تایبەت و گشتی نامێننێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا کار بە سیستمێکی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەکرێت، ئەو سیستمە نوێیە، ئێمەی لە بەکارهێنانی کاخەز و رۆتینێکی دوور و درێژەوە هێناوەتە ئاستێک کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و خێرا کارەکانمان ئەنجامبدەین.

دەقی گۆرانکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری:

1. جۆری A: هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخورێت و نابێت تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتربێت.

2. جۆری B: هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بێت و تەمەنی 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

3. جۆری BE: هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو کردبێت.

4. جۆری C1؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.

5. جۆری C1E؛ دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت.

6. جۆری C؛ هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.

7. جۆری CE؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت.

8. جۆری D1؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.

9. جۆری D1E؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

10. جۆری D؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

11. جۆری DE؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

12. جۆری T؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواو کردبێت.