١٦ ئابی ٢٠٢٢
کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینانەی لەشی مرۆڤ کە دەورێکی گرنگی هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و ڕێگری کردن لە چرچبون و بەخشینی پێستێکی ڕون و جوان.
دکتۆر شادیار حهمهلاو، پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست هۆكار و چارەسەری كەمیی كۆلاجینی خستوەتەڕو.
کۆمەڵێك هۆکار هەن کە دەبنە کەمبونەوەی کۆلاجین:
1. تەمەن، مرۆڤ لەسەرو تەمەنی 35 ساڵیەوە بەگشتی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی کەم دەبێتەوە.
2. کێشانی جگەرەو نێرگەلە و مادە کحولییەکان.
3. زۆر خواردنی شەکر.
4. بەرکەوتنی زۆر و بەردەوامی تیشکی خۆر.
5. چوار مادەی گرنگمان هەیە کە دەوری سەرەکی دەبینن لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا ئەوانیش.

• ڤیتامین سی C، کەلە مزرەمەنیەکان و سەوزەکانی وەک بیبەری شیرین هەن.
• پڕۆتین، کە لە سپێنەی هێلکە و قارچک و کەلەرم هەن
• گلایسین، کە لە گۆشتی سور و سپی و چەرەسات هەن.
• کانزای مس لە جگەر و چەرەسات و شوکلاتەی ڕەش هەیە.