تورکیا کۆبانێ تۆپباران دەکات

١٦ ئابی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان و لەو ناوچەیە دەنگی تەقەش دەبیسترێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبانێ، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی گەرەکی مشتەنور لە شاری کۆبانێ و تائێستاش زیانە گیانییەکان نەزانراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، سەرەڕای تۆپبارانی سوپای تورکیا، لەو ناوچەیەدا دەنگی تەقەکردن دەبیسترێت و هێشتا هیچ زانیارییەکیش لەسەری نییە.