٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی: نرخی ئەمپێر بە گوێرەی كاتژمێری كاركردنە و نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی (11 ) دیاریكرا.
بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی (11)، نرخی كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر (82 ) دینارە لە ناو شارو دەرەوەی شاری سلێمانی بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیەش كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
نرخی ئەمێرێك كارەباش بۆ مانگی (11) تا بەرواری 26/11/2026 بە گوێرەی كاتژمێرەكانی كاركردنە كە رەنگە لە گەرەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز بێت و لەلایەن بەشی موەلیدات پسوولەی كارەبایان بۆ دەردەچێت و لەلایەن قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی سەرپەرشتی و چاودێری دەكرێت.
سەبارەت بە بەرنامەی كارەبا كردنی موەلیدەكانیش وەك ئێستا دەبێت و گۆڕانكاری تێدانەكراوە.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەکانیش، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی (11) بریتییە لە ( 547 ) دینار.
هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (530) دینارە.
