48 کامێرای تیژڕەوی لە سلێمای دادەنرێت

١٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی سلێمانی 48 كامێرای تیژڕەوی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی دادەنێت.

هاتوچۆی سلێمانی دەستیكردووە بە دانانی 48 كامێرای نوێی تۆماركردنی تیژڕەوی، لە چەند خاڵێكی نوێی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و چەند شەقامێكی تر، كە پێویستیان بەوەیە هاتووچۆی و خێرایی ئۆتۆمبێل تیایاندا رێكبخرێتەوە.

شەقامەكان بریتین لە: دووسایدی هەواری شار و شەقامی ناو گەڕەكی هەواری شار و دووسایدی زەرگەتە و شەقامی تووی مەلیك و چەند شەقامێكی تر كە بەپێی هەڵسەنگاندنی هاتووچۆی سلێمانی پێویستیان بە دانانی كامێرای تیژڕەوی هەیە.