بەهۆی هێرشی بەرازەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

١٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە



هاوڵاتییەک لە گوندێكی کەلار لە کاتی كاركردندا بەهۆی هێرشی بەرازەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، عەقید، سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (عوسمان محەمەد عەلی شامراد ) لەدایکبووی 1973 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتی شەهید هەژار لەکەلار.


وتیشی، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو “لەگوندی سەید مستەفا لای مەڕ و ماڵات بووە بەراز هێرشی کردۆتە سەری و بەسەختی برینداری کردوە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.


دەشڵێت: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.


هاوکات، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی “سەید مستەفا”ـی سەر بە ناحیەی قۆرتۆ، هاوڵاتییەک بە ناوی (عوسمان محەمەد عەلی) تەمەن 53 ساڵ، بەهۆی هێرشی بەرازێک و سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.