٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
شارەوانیی هەولێر: لافاوەکەی دوێنێ زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە
کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند کە لافاوەکەی دوێنێ جگە لە زیانی ماددی گەورە بۆ سەر موڵکی گشتی و ماڵی هاووڵاتییان، زیانی گیانیشی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەهۆی بەردەوامیی کارەکانەوە ئاماری وردی زیانەکان یەکلایی نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوە دا کە زیاتر من 600 کارمەندی شارەوانی بەسەر ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا دابەش کراون بە مەبەستی پاککردنەوەی پاشماوەکانی لافاو و ئاوەڕۆکان، هەروەها سەبارەت بە زیانی ئۆتۆمبێلەکان ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە و لە هەندێک شوێنیش، لەوانە ژێرپردی ڕزگاری، تا ئێستاش ئۆتۆمبێل لەژێر ئاودا ماونەتەوە.
شایانی باسە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا دوو هاووڵاتی بەهۆی لافاوەکەوە خنکاون و گیانیان لە دەست داوە.