ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتەی ڕاگەیاند
٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
داهاتی نانەوتیی سلێمانی و دەوروبەری لە هەفتەیەکدا تێپەڕی؛ زیاتر لە 5 ملیار دینار تۆمار کرا
کۆی داهاتی نانەوتیی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان لە ماوەی یەک هەفتەدا گەیشتە سەروو 5 ملیار و 367 ملیۆن دینار.
بەپێی داتا و زانیارییەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان، لە ڕێککەوتی 31ی تشرینی یەکەمی 2026 تاوەکو 6ی تشرینی دووەمی 2026، کۆی گشتیی داهاتی کۆکراوە بریتی بووە لە 5 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار.
ئامارەکان دەریدەخەن کە شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکان بە جۆرێک بووە کە 77%ی کۆی گشتییەکە بە شێوەی نەختینە (کاش) و 23%ەکەی تریش بە شێوەی چەک خەزن کراوە.
