دابەزینی گەورە لە بەهای زێڕی بازاڕەکاندا

٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک بۆ 3 هەزار و 974 دۆلار دابەزی، بەو هۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی هەر مسقاڵێک لە سەرجەم عەیارەکان بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەیەکی هەستپێکراو شکایەوە.
نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
عەیارە 24: 1 ملیۆن و 77 هەزار دینار (دوێنێ: 1 ملیۆن و 101 هەزار دینار بوو، 24 هەزار دینار دابەزیوە)
عەیارە 22: 987 هەزار دینار (دوێنێ: 1 ملیۆن و 9 هەزار دینار بوو، 22 هەزار دینار دابەزیوە)
عەیارە 21: 943 هەزار دینار (دوێنێ: 963 هەزار دینار بوو، 20 هەزار دینار دابەزیوە)
عەیارە 18: 809 هەزار دینار (دوێنێ: 825 هەزار دینار بوو، 16 هەزار دینار دابەزیوە)
دابەزینی بەهای ئۆنسە بۆ خوار 4 هەزار دۆلار لە بۆرسەی جیهانیدا، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای زێڕە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ هەینی.