بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2026، بەهای زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆ بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمار کرد و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 4 هەزار و 30 دۆلار، بەو هۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای هەر مسقاڵێک لە سەرجەم عەیارەکان بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو گران بوو.
نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
عەیارە 24: 1 ملیۆن و 102 هەزار دینار (دوێنێ: 1 ملیۆن و 87 هەزار دینار بوو، 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە)
عەیارە 22: 1 ملیۆن و 10 هەزار دینار (دوێنێ: 996 هەزار دینار بوو، 14 هەزار دینار بەرزبووەتەوە)
عەیارە 21: 964 هەزار دینار (دوێنێ: 952 هەزار دینار بوو، 12 هەزار دینار بەرزبووەتەوە)
عەیارە 18: 826 هەزار دینار (دوێنێ: 816 هەزار دینار بوو، 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە)
هەڵکشانی نرخی ئۆنسە لە بازاڕە جیهانییەکان هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆڕانکاری و بەرزبوونەوە خێرایەی بەهای زێڕە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.