بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی کارتی نەوت

٢٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەشی خۆراک لە شارەدێی عەربەت ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە پێشتر مامەڵەی جیاکردنەوەی فۆڕمی خۆراکیان ئەنجامداوە، داوایان لێدەکات بە مەبەستی دروستکردنی کارتی نەوت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
بەپێی ڕوونکردنەوەی بەشەخۆراکی عەربەت، بەهۆی وەستانی بەرنامەی خۆراکەوە لە ئێستادا هاووڵاتییان ناتوانن فۆڕمەکانیان چاپ بکەن تاوەکو کارتی نەوتی پێ دەربکەن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش ئاسانکاری کراوە تا مامەڵەکانیان پەکینەکەوێت.
هاووڵاتییان دەتوانن تەنها بە بردنەوەی کۆدی فۆڕمەکە، لەگەڵ کۆپیی کارتی نیشتمانیی کوڕ و کۆپیی فۆڕمی کۆنی ماڵە باوکی کوڕەکە، سەردانی بەشی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن تا ڕێکارەکانی دروستکردنی کارتی نەوتیان بۆ جێبەجێ بکرێت.