پڕۆژە یاسای بودجە دواخرا

٢٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

لیژنەی دارایی: ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا و 120 هەزار کەس دادەمەزرێن
پڕۆسەی ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق تاوەکو 15ی تشرینی دووەم دواکەوت، لە کاتێکدا هەوڵەکانی پەرلەمان و حکوومەت بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە چڕتر کراونەتەوە.
عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند کە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ کابینەی وەزاری هەیە تا سەرجەم گرێبەست و ڕۆژمزدییەکان بخرێنە سەر میلاکی هەمیشەیی، ئەمەش دوای بڕیارەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە فەرمانی کردووە 120 هەزار دەرفەتی کاری نوێ لە بودجەی 2027دا پەسەند بکرێت، پرۆسەی دابەشکردنەکەش لە ڕێگەی پلاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنی و بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک ڕێکدەخرێت.
هاوکات فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دووپاتی کردەوە کە تەواوی شایستە داراییەکانی تایبەت بە بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە خشتەی دارایی ساڵی 2027دا مسۆگەر کراون، سەبارەت بە پێشبینیی داهاتەکانیش ئاشکرای کرد کە بۆ دوورکەوتنەوە لە قەیرانی دارایی، نرخی فرۆشتنی نەوت بە شێوازێکی نەرم لە ناو ڕەشنووسەکەدا جێگیر کراوە.