قەیرانی نەختینە مووچەی فەرمانبەرانی دواخست
٢٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
قەیرانی نەختینە دابەشکردنی مووچەی لە عێراق دواخست
وەزارەتی دارایی عێراق بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویستەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی دواخست، تا ئێستاش پارەدارکردن بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت ئەنجام نەدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە پڕۆسەی تەمویلکردنی وەزارەتەکان بۆ ئەم مانگە بە تەواوی ڕاگیراوە و هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مووچەش بۆ نەبوونی سیولەی کاش دەگەڕێتەوە، هاوکات دەستپێکردنی دابەشکردنەکە لە چاوەڕوانیی تەواوبوونی ڕێکارە داراییەکان و دەرکردنی فەرمانی خەرجکردندایە.
لەلایەکی دیکەوە، دیاریکردنی وادەی نوێی دابەشکردنی مووچە بەستراوەتەوە بە چارەسەرکردنی کێشەی نەختینە لە لایەن بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تا بتوانرێت ڕێکارە بانکییەکان بۆ بانکە سەرەکییەکان تەواو بکرێن.
