نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت
٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزینی نوێی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک نرخی هەر ئۆنسەیەک لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 4,016 دۆلار.
هاوتەریب لەگەڵ بازاڕی جیهانی، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا نرخی هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ نێوان 14 بۆ 20 هەزار دینار دابەزیوە.
نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1,100,000 دینارە (دوێنێ 1,120,000 دینار بوو).
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 1,008,000 دینارە (دوێنێ 1,027,000 دینار بوو).
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 963,000 دینارە (دوێنێ 980,000 دینار بوو).
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 826,000 دینارە (دوێنێ 840,000 دینار بوو).
