وەزارەتی ناوخۆ جەخت لە بێلایەنی دەکاتەوە

٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەنگۆی جێگیرکردنی هێز و درۆنی ئۆکرانی ڕەتدەکاتەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بوونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکرانی لە خاکی کوردستاندا دەکەن و ڕایگەیاند کە ئەو بانگەشانە لە بنەڕەتدا ناڕاست و بێبنەمان.
وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەرێمی کوردستان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی و خۆبەدوورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە، هاوکات ڕایگەیاند کە هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی کوردستان وەک پێگەیەک بۆ هەر جۆرە جووڵەیەکی سەربازی یان دوژمنکارانە دژ بە هەر وڵاتێک بە تەواوی ڕەتکراوەیە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دووپات کراوەتەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لە پێشینەی کارەکاندایە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە پەلکێشکردن یان تێوەگلانی کوردستان بۆ ناو ئەو ململانێیانە نادرێت.