بەرز بوونەوەی کرێی پاس

٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەرزکردنەوەی کرێی پاس لە سلێمانی، سەندیکای شۆفێران بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە و بە نایاسایی دەزانێت
لە بەشێک لە هێڵەکانی شاری سلێمانی کرێی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە 750 دینارەوە بۆ 1000 دینار بەرزکرایەوە، بەڵام سەندیکای شۆفێران جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی دراوە و لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران دەکرێت.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ڕایگەیاند کە پێشتر بەنزینخانەی تایبەت بۆ شۆفێران دابینکراوە و هەفتانە دوو جار بەنزینی پاڵپشتیکراو وەردەگرن، بۆیە سەندیکا و قایمقامیەتی سلێمانی بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بەرزکردنەوەی کرێدا نین، هاوکات ڕوونی کردەوە کە ئەم زیادکردنە هیچ بنەمایەکی فەرمیی نییە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هێڵانە دەگیرێتەبەر کە نرخیان بەرزکردووەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 1,700 پاس لە سنووری شاری سلێمانی لە 23 هێڵی جیاوازدا کار دەکەن، کرێی فەرمیی دیاریکراو بۆ ناو بازاڕ و سەنتەری شار 500 دینارە، بۆ هێڵەکانی دەرەوەی شەقامی 60 مەترییش 750 دینارە.