٢٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما و بارانبارین، زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراوی عێراق دابین بکات.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا کە ئاراستەی نووسینگەی وەزیری نەوتی عێراق کراوە، کەمال محەمەدساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت ڕوونی کردووەتەوە کە پێداویستیی دابینکردنی یەک بەرمیل نەوت (200 لیتر) بۆ زیاتر لە 1 ملیۆن و 343 هەزار خێزان، بە گشتی دەگاتە 268 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیتر.
پشکی خێزانەکان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دیاریکراوە:
سلێمانی: 519,000 خێزان (103,800,000 لیتر)
هەولێر: 503,553 خێزان (100,710,600 لیتر)
دهۆک: 290,000 خێزان (58,000,000 لیتر)
هەڵەبجە: 31,000 خێزان (6,200,000 لیتر)
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا دەکات بەغدا بە زووترین کات ڕەزامەندی لەسەر ناردنی ئەم بڕە نەوتە بدات بە هەمان ئەو نرخەی کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت.
