گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ و دراوەکان
٢١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
دابەزینی نرخی زێڕ و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 4,121 دۆلار.
لە بەرامبەردا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 169,350 دینار.
نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی عەیارەکان بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 846,000 دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 986,000 دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1,126,000 دینارە.
