پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت، کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی نەخشە کەشناسییەکان ئەمڕۆ شەممە 17-10-2026، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاواز بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە کەش بەرەو سەقامگیربوون دەچێت و ئاسمان دەبێتە پەڵەهەور و نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 18-10-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئاراستەی باش لە باکووری ڕۆژئاواوە لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

ئەمڕۆ شەممە (17-10-2026):

گەرمیان: 36

هەڵەبجە: 32

هەولێر: 31

چەمچەماڵ: 31

دهۆک: 31

زاخۆ: 31

سلێمانی: 30

پیرمام: 25

حاجی ئۆمەران: 17

سبەی یەکشەممە (18-10-2026):

گەرمیان: 36

هەولێر: 32

هەڵەبجە: 32

چەمچەماڵ: 32

دهۆک: 32

زاخۆ: 32

سلێمانی: 31

پیرمام: 27

حاجی ئۆمەران: 18