وادەی کاراکردنی کارتی سووتەمەنی بۆ بەنزین و غاز ڕاگەیەندرا
١٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
کارتەکانی دابەشکردنی بەنزین و غازی ماڵان لە هەولێر کارا دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا شۆفێران و هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە، کە لە سبەی شەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2026ـەوە، کارتی ئەلیکترۆنیی دابەشکردنی بەنزین و غازی ماڵان دەخرێتە کار.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سبەینێوە بەشەبەنزینی ژمارە 11 لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە کارا دەکرێت، هاوکات بڕی 40 لیتر بەنزین بۆ هەر شۆفێرێک دیاریکراوە و پێیان دەدرێت.
سەبارەت بە دابەشکردنی غازی شلی ماڵانیش، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرای کرد کە ژمارە 17 لەسەر کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی کارا دەبێت، هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی ئەو ژمارەیە بەشەغازی خۆیان وەربگرن.
