داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیە کەمتر لە 10 ملیار دینارە
١٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
داهاتی نانەوتیی سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە 660 ملیۆن دینار کەمی کردووە
داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیاتر لە نیو ملیار دینار پاشەکشەی تۆمارکردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێریی داهاتی نانەوتی بڵاویکردەوە، کۆی داهاتی کۆکراوەی ئەم هەفتەیە گەیشتووەتە 9 ملیار و 908 ملیۆن و 70 هەزار و 84 دینار، ئەمەش بەراورد بە داهاتی هەفتەی ڕابردوو کە 10 ملیار و 573 ملیۆن و 991 هەزار و 971 دینار بوو، بە بڕی 665 ملیۆن دینار (ڕێژەی 6%) کەمی کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، لە کۆی ئەو داهاتە کۆکراوەیە، 82%ـی بە شێوەی نەختینە (کاش) و 18%ـی دیکەشی بە شێوەی چەک وەرگیراوە.
