پەیامێکی نوێ لە ترەمپەوە دەربارەی داهاتووی نرخی سووتەمەنی و شەڕ

١٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ترەمپ: نرخی بەنزین کەمتر دەبێتەوە لەوەی پێش دەستپێکردنی شەڕەکە هەبووە

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، ئاماژەی بە کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نەکرد و هیچ وردەکارییەکی لەسەر چۆنیەتیی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نەخستەڕوو.

سەبارەت بە نرخی سووتەمەنی، دۆناڵد ترەمپ ئاستێکی دیاریکراوی دەستنیشان نەکرد کە پێشبینی دەکات نرخی بەنزین پێی بگات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە نرخی بەنزین لە داهاتوودا کەمتر دەبێت لەو ئاستەی پێش دەستپێکردنی شەڕەکە هەبووە.

ئەم پەیامانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدان کە ناوبراو بەردەوامە لە دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی وڵاتەکەی، بەوەی ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی واشنتن بەرامبەر بە تاران.