پلەکانی گەرمان بەرزدەبێتەوە

١٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم, لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێم .


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ:27 پلەی سیلیزی 

گەرمیان:37 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران:17 پلەی سیلیزی


سبەی پێنج شەممە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆک نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەراست, سەرەتا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست پێ دەکات بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت , پاشان باران بارینەکە دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند وە تاکو درەنگانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ئەم ناوچانە بەردەوامی دەبێت .     


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ:26 پلەی سیلیزی 

گەرمیان:38 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران:17 پلەی سیلیزی