دوامۆڵەت بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
١٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
دوا مۆڵەت دیاری دەکرێت هۆشداریی سزادان دەدرێتە بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی لە ئاگادارییەکی فەرمیدا داوا لە بریکارەکانی ناوشار دەکات لە ڕۆژی چوارشەممە 14-10-2026ـەوە دەست بە دانانی (ئیداع) پارەی سەبەتەی شەشەمی خۆراکی ئەمساڵ بکەن و دوا وادەش بۆ ئەو پرۆسەیە 18ی ئەم مانگە دەبێت.
بەپێی گشتاندنەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە پارەکە بە شێوەی کاش لە ڕێگەی بانکی «جنوب ئیسلامی» وەردەگیرێت بە مەرجی پێشکەشکردنی کارتی بانکی و کارتی نیشتمانی هاوکات جەخت کراوەتەوە کە هەر بریکارێک لە کاتی دیاریکراودا پارەکە ڕادەست نەکات، بەپێی ڕێنماییەکانی بەغدا سزای دارایی (غەرامە) دەدرێت و ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.
