دابەشکردنی نەوت

١٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت، بە وتەی پەرلەمانتارێک هێشتا نرخەکەی دیاری نەکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە، هەفتەی داهاتوو نەوتی سپیی ماڵان دەگاتە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام هێشتا نرخەکەی دیارینەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی دابەشنەکردنی نەوتی سپی ماڵانەوە لە لایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە بازاڕی ڕەش گەیشتووەتە سەرو 300 هەزار دینار.