کارەبای هەرێم کەمدەکرێتەوە

٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

 بەرهەمهێنانی
کارەبا لە هەرێمی کوردستان 1070 مێگاوات کەم دەبێتەوە دانەغاز چاکسازیی نوێ ئەنجام
دەدات 

هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد، کۆمپانیای دانەغاز بۆ ماوەی چوار ڕۆژ قۆناغی دووەمی چاکسازییە تەکنیکییەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکات، بەهۆیەوە ئاستی
بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1070 مێگاوات پاشەکشە دەکات. 

بەپێی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە، بەهۆی پڕۆسەی چاکسازییەکەوە ناردنی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە. هەردوو وەزارەت جەختیان کردووەتەوە لەوەی لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای هاووڵاتییان هەبێت، هاوکات دڵنیاییش دەدەن کە ئەم پڕۆسەیە هیچ کێشەیەک بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی غازی شلی ماڵان (LPG) دروست ناکات. 

کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ کە سەرچاوەی سەرەکیی سووتەمەنیی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەیە و زیاتر لە 70%ی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات، ئەم کارە تەکنیکییانەی لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و ئامادەکارییە بۆ
وەرزی زستان کە تێیدا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا دەگاتە بەرزترین ئاست.