گوللەبارانکردنی حەسەن دەکرێتە پەخشی ڕاستەوخۆ

٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، پڕۆسەی لەسێدارەدانی نیزال مالیک حەسەن، ئەنجامدەری تەقەکردنەکەی ساڵی 2009ی بنکەی فۆرت هوود، بە دەستڕێژی گوللە و لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە بۆ ڕای گشتی دەگوازرێتەوە؛ ئەمەش دەبێتە یەکەم لەسێدارەدانی سەربازی لە وڵاتەکەدا لە ماوەی زیاتر لە 65 ساڵی ڕابردوودا.

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لەسێدارەدانەکە لە 3ی کانوونی یەکەمی 2026 لە فۆرت هوود بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی پەسەند کرد؛ حەسەن لە ساڵی 2009 بە تەقەکردن لە سەربازانی بنکەکە 13 کەسی کوشت و 32 کەسی دیکەی بریندار کرد. پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی کردەوە کە پڕۆسەکە بە تەواوی بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت و وتی: "دڵنیادەبینەوە لەوەی خەڵک دەتوانێت بیبینێت". لە لایەکی دیکەوە، پسپۆڕانی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ ئەم هەنگاوەیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە و بە نمایشی سیاسی ناوزەندی دەکەن، هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن حەسەن دەتوانێت لە دادگای مەدەنیدا تانە لە بڕیارەکە بدات و پڕۆسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دوابخات.