٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی بەڕێژەی 43% دابەزیوە.
بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەڕی فەرمیی «شەفافییەت»، داهاتی کۆکراوەی سنوورەکە لە هەفتەی ڕابردوودا (3ی تشرینی یەکەم تا 9ی تشرینی یەکەمی 2026) گەیشتووەتە 7 ملیار و 950 ملیۆن دینار؛ لەو بڕەش 84%ی بە نەختینە (کاش) و 16%ی بە شێوەی چەک وەرگیراوە. ئەم ژمارەیە لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی پێشتردا (26ی ئەیلوول تا 2ی تشرینی یەکەمی 2026) داهات گەیشتبووە 14 ملیار و 3 ملیۆن دینار، بەمەش ئاستی داهات بە بڕی 6 ملیار و 54 ملیۆن دینار پاشەکشەی کردووە.
هەر بەپێی ئامارەکان، تێکڕای داهاتی نانەوتیی مانگانەی سنوورەکە لە 9 مانگی ڕابردووی ساڵی 2026 بەم شێوەیە بووە:
ئەیلوول: 69 ملیار و 369 ملیۆن دینار
شوبات: 68 ملیار و 313 ملیۆن دینار
ئاب: 57 ملیار و 475 ملیۆن دینار
تەممووز: 55 ملیار و 406 ملیۆن دینار
کانوونی دووەم: 52 ملیار و 336 ملیۆن دینار
ئایار: 51 ملیار و 667 ملیۆن دینار
ئازار: 43 ملیار و 927 ملیۆن دینار
حوزەیران: 43 ملیار و 512 ملیۆن دینار
نیسان: 43 ملیار و 405 ملیۆن دینار
