٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی فەرمیی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 (ئەیلوول)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕاگەیاند؛ بەپێی خشتەکە، لە ڕۆژی یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی چوار ڕۆژدا کۆتایی بە پڕۆسەکە دێت.
بەپێی خشتە ڕاگەیەندراوەکە، دابەشکردنی مووچە بەم شێوازەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
یەکشەممە (11ی تشرینی یەکەمی 2026): خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە.
دووشەممە (12ی تشرینی یەکەمی 2026): زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە.
سێشەممە (13ی تشرینی یەکەمی 2026): دەستەی ژینگە، دەستەی دەسپاکی، دەزگای مین، تەندروستی، دەستەی وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، دارایی و ئابووری، پلان دانان، سامانه سروشتییەکان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، ڕۆشنبیری و لاوان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی چاودێریی دارایی.
چوارشەممە (14ی تشرینی یەکەمی 2026): پێشمەرگە (فەرماندەیی دەستەکانی 1 و 2)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن.
