پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ بارانبارین بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن، لە کاتێکدا سبەی شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما دووبارە بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 07-10-2026

ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمەباران لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە، هاوکات پروشکەباران لە هەندێک ناوچەی شاخاویی بەرزدا دەبارێت و سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری نمەبارانێکی کەمیان هەیە. پلەکانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ: گەرمیان 29،

هەڵەبجە 28،

چەمچەماڵ 28،

هەولێر 27،

سلێمانی 26،

دهۆک 25،

زاخۆ 25،

ئاکرێ 24،

پیرمام 23،

حاجی ئۆمەران 19

سبەی پێنجشەممە 08-10-2026:

کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور تا کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە و پاشان کۆتایی دێت، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکاندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما (3-4) پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی سبەی

گەرمیان 33

، هەڵەبجە 30،

چەمچەماڵ 30،

هەولێر 29،

زاخۆ 28،

ئاکرێ 28،

سلێمانی 27،

دهۆک 27،

پیرمام 25،

حاجی ئۆمەران 21