نمە باران دەبارێت

٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2026:کەشناسی هەرێم رایگەیان، ئاسمانی ناوچەکە هەور دەبێت و لە بەیانیدا نمەباران لە بەشێک لە سنووری زاخۆ و دهۆک باریوە و لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لە تەواوی ناوچەکە زیاد دەکات. 

لە سەنتەری پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوییەکان نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمەبارانی کورتخایەن و هەورەتریشقە. 

شەپۆلەکە هەوایەکی فێنکی لەگەڵدایە و لە شەودا پلەکانی گەرما (3-5) پلە نزم دەبنەوە. 

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:

 هەولێر 28

سلێمانی 24

دهۆک 25

هەڵەبجە 26

چەمچەماڵ 28

زاخۆ 26

ئاکرێ 26

گەرمیان 29

پیرمام 25

حاجی ئۆمەران 20

 سبەی چوارشەممە 7-10-2026: کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بە لاوازی لەسەر گەرمیان و بەشێک لە سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، دهۆک و زاخۆ دەمێنێتەوە. لە هەولێر، سۆران و ڕاپەڕین ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەرێکی کەم بۆ نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە. پلەکانی گەرما (3-4) پلەی دیکە نزم دەبنەوە. 

پلەکانی گەرمای سبەی: 

هەولێر 25

سلێمانی 22

دهۆک 23

هەڵەبجە 24

چەمچەماڵ 26

زاخۆ 23

ئاکرێ 24

گەرمیان 26

پیرمام 22

حاجی ئۆمەران 18