١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکە، کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بە گشتی ناجێگیر دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین و بروسکە لە ناوچە جیاوازەکاندا دەستپێدەکات.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیانەوە دەست بە بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەندی پچڕپچڕ لەگەڵ هەورەبروسکەدا دەکرێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەریی بارانەکە بە لاوازی لە زۆربەی ناوچەکان و بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما لە تۆمارەکانی دوێنێ نزیک دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەمە
گەرمیان: 34
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 31
هەولێر: 30
سلێمانی: 30
دهۆک: 30
چەمچەماڵ: 30
ئاکرێ: 30
سۆران: 29
پیرمام: 26
حاجی ئۆمەران:22
بۆ سبەی هەینیش، دۆخی ناجێگیریی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. سەرلەبەیانیی سبەی بارانبارینەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران چڕ دەبێتەوە، دوای نیوەڕۆش ڕووبەری شەپۆلەکە فراوان دەبێت بەرەو ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە هەندێک کاتیشدا ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکە لە ئارادایە.پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەمە
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی هەینی بە پلەی سیلیزی:
گەرمیان: 33
هەولێر: 29
هەڵەبجە: 29
چەمچەماڵ: 29
زاخۆ: 29
سلێمانی: 28
دهۆک: 28
سۆران: 27
ئاکرێ: 27
پیرمام: 24
حاجی ئۆمەران: 20
