٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی ئەیلوولی 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، ئەگەری تۆزێکی کەم لە هەوادا هەیە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک دادەبەزن.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
گەرمیان: 35
هەڵەبجە: 31
چەمچەماڵ: 30
هەولێر: 29
سلێمانی: 29
دهۆک: 29
زاخۆ: 29
ئاکرێ: 29
سۆران: 27
پیرمام: 25
حاجی ئۆمەران:
بۆ سبەی پێنجشەممە، بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە، دۆخی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارینی پچڕپچڕی مامناوەند. بارانەکە سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات، دواتر ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەکات و لە کاتەکانی ئێوارەشدا بەشێوەی نمەباران پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە، جیا لە دهۆک کە کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
پلەکانی گەرمای سبەی پێنجشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەڵەبجە: 32
چەمچەماڵ: 32
هەولێر: 31
سلێمانی: 31
گەرمیان: 28
دهۆک: 28
زاخۆ: 28
ئاکرێ: 27
سۆران: 27
پیرمام: 26
حاجی ئۆمەران: 18
