٢٩ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەپێی ڕێنماییەکی فەرمیی نوێ کە لە لایەن وەزیری پەروەردەوە، دەبێت سەرجەم پەیمانگە ناحکومییەکان دەوامی ڕۆژانەی فێرخوازەکانیان بە سیستەمی ئەلیکترۆنیی پەنجەمۆر کۆنترۆڵ بکەن و داتای ڕاست و دروست هەڵبگرن.
بەپێی یاساکە، سنوورێک بۆ نەهاتنی فێرخوازان دانراوە تێپەڕاندنی 25 ڕۆژ ئامادەنەبوون لە ماوەی یەک ساڵی خوێندندا، بێبەشبوونی یەکجاریی قوتابییەکە لە درێژەدان بە پرۆسەی خوێندنی ئەو ساڵەی لێدەکەوێتەوە و بە دابڕاو تۆمار دەکرێت، بەرپرسیارێتیی جێبەجێکردنیشی راستەوخۆ دەخرێتە ئەستۆی کارگێڕیی ناوەندەکان.
هاوکات، هۆشداری دراوەتە خاوەنی پەیمانگەکان کە پێشێلکردنی ئەم ڕێکارانە باجەکەی قورس دەبێت، بە جۆرێک دەستپێکردنی ڕێکاری یاسایی دەگاتە سەپاندنی سزای دارایی و تەنانەت پووچەڵکردنەوە و کێشانەوەی مۆڵەتی فەرمیی پەیمانگەکە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم پرۆسەیەدا، لێپرسینەوە دەچێتە ناو خودی وەزارەتیشەوە، هەر سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی کە ئەرکی بەدواداچوونی مەیدانیی ئەم بڕیارەی پێسپێردراوە، دەستبەجێ لێسەندنەوەی پلە پیشەییەکەی دەستپێدەکات ئەگەر بێباکی یان خەمساردی بنوێنێت لە پرۆسەکەدا.
