پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

٢٩ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سایلۆی سلێمانی: سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانتان.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی دەستەیەک لە شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ وەرزی 2025 خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئاگادارییەکە، داوا لەو جووتیارانە دەکرێت کە ژمارەی بەڵگەنامە (پێناس)ـی لە 1531 تا 1850ـیە، سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان.

بۆ بەجێ گەیاندنی ئەم رێکارانەش چەند مەرجێکی هەیە، مەرجەکانیش بریتین لە :

1- پێویستە خاوەنی فۆرمەکە یاخود نوێنەری یاسایی (ڕاسپێردراو) ئامادەبێت.

2- هەر ڕاسپێردراوییەک (وەکالەتنامەیەک) ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیبێت، دەبێت لەلایەن دادنووسی پەیوەندیدارەوە بۆ ساڵی 2026 پەسەند بکرێتەوە.