٢٧ ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بە بۆنەی "ڕۆژانی سەروەری"یەوە، لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو، پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ شەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی بیستەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە گشتییەکانی وڵات و چەند دۆسیەیەکی گرنگ کراوە، هەروەها بڕیاری پێویست لەسەر بابەتەکانی ناو خشتەی کار دراون.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی "ڕۆژانی سەروەری"ی کۆماری عێراقەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ڕابگەیەنێت، کە لە ڕۆژی چوارشەممە (30ـی ئەیلول) دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی شەممە (3ـی تشرینی یەکەم) دەخایەنێت، ڕۆژی یەکشەممە (4ـی تشرینی یەکەم)یش دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات، هاوکات بڕیاریدا بڕی پارەی یەدەگ بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە بەغدا زیاد بکرێت.
