ئێران گەشتەكانی بۆ عێراق و سێ‌ وڵاتی دیكە ڕادەگرێت

٢٦ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی گەشتەكانی بۆ عێراق و سێ‌ وڵاتی دیكە ڕادەگرێت و دەڵێت، گەشتەکانمان بۆ تورکیا، چین و چەند وڵاتێکی تر ئاسایی بەردەوامن.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق، ئیمارات، عومان و جۆرجیا ڕاگەیاند، لە بەرامبەردا جەختی کردەوە، کە گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی تورکیا، مالیزیا، چین، پاکستان، ڤێتنام و ئەفغانستان بەپێی خشتەی پێشوەختە بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا گەشتە ئاسمانییە ڕاگەیەندراوەکان دەست پێ بپۆڕێننەوە.

هاوکات، ئەم هەنگاوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 34 لایەنی پەیوەندیدار بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاند، کە 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، کە لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا بە مەبەستی بەدەرهێنانی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لە بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران.