رادەستکردنی چەک زۆرەملێیە نەک ئارەزوومەندانە

٢٢ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە


سەرۆکوەزیرانی عێراق: پڕۆسەی ڕادەستکردنی چەک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە زۆرەملێیە نەک ئارەزوومەندانە، هەر گرووپێک لە دوای وادەی دیاریکراو بەردەوام بێت، بە دەرچوو لە یاسا هەژمار دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ـی ئەمریکی رایگەیاند، پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە پێدانی مۆڵەتێکی (90) ڕۆژە دەستپێدەکات، کە تێیدا گرووپە چەکدارەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕادەگرن.


ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپە چەکدارەکان دەستدەکەن بە ڕادەستکردنی چەکەکانیان و مەرجیشە پڕۆسەکە تاوەکو (30)ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو (2027) بەتەواوی کۆتایی پێبێت.


هاوکات، لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، عەلی فالح زەیدی ڕوونیکردووەتەوە کە عێراق بەهۆی جەنگەوە سەدا 60ـی داهاتی مانگانەی نەوتی لەدەستداوە، هەر بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە مەرجێکی سەرەکی دەزانێت بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز و دروستکردنی پەیوەندیی ئابووریی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا.