مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

٢١ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت، کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی ئەیلوول، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست کاردەکەن و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، دوێنێ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم گرێبەستەکان لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 دەکرێنە هەمیشەیی.