گەرووی هورمز لە مین پاک کرایەوە
١٩ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
سێنتکۆم: گەرووی هورمز لە مین پاک کرایەوە و هاتوچۆی کەشتییەکان ئاساییە.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوولی 2026، فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز بە تەواوی لە مین پاک کراونەتەوە و تا ئێستاش هەزاران کەشتی بە سەلامەتی بەو گەرووە گرنگەدا تێپەڕیون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ئێستادا لە هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوامدایە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداو، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و کۆمپانیاکانی دڵنیایی .
هاوکات، ئامانج لەم هەماهەنگی و هەنگاوانە، زامنکردنی زیاتری ئاسایشی دەریایی و بەرزکردنەوەی قەبارە و ڕەوتی هاتوچۆی کەشتییەکانە لە گەرووی هورمزدا.
