١٧ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی، بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی باش بە باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 تا 10 کیلۆمەتر دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەو پلە گەرماییەی کە دوێنێ تۆمارکراوە، و بەرزترین پلەی گەرما بەم شێوەیە پێشبینی کراوە:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سبەی هەینی، 18ـی ئەیلوولی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆزوخۆڵ لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.
خێرایی با لە نێوان 10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە دوایی نیوەڕۆدا لە هەندێک کاتدا خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
مەودای بینینیش لە نێوان 6 تا 8 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
